بایرن میونخ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌لابا چاوی له یاریزانێكی ڕیاڵ مه‌دریده
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دایڤید ئالابای نه‌مسای ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیدریر میلیتاوی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری ڕیاڵ مه‌درید واژوو بكات.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیدیر میلیتاوی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری یانه‌ی شاهانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ جێگه‌كه‌ی ئالابا ، چونكه به دڵنیایی به‌رگریكاره نه‌مساییه‌كه یاریگای ئالیانز ئه‌رینا جێده‌هێڵێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ڕۆشتنی میلیتاویش له ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانكراوه چونكه نه‌یتوانییه‌وه متمانه‌ی زیدان به‌ده‌ستبهێنێت.
PM:05:39:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوهتهوه