‌ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخ كێبڕكێ لەسەر بە دەستهێنانی ئەستێرەیەك دەكەن

وێستگە سپۆرت-

هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدردی وبایرن میونخ كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی فلۆریان نیوهاوسی ئەڵمانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بوروسیامونشنگلادباخ دەكەن.

لەو بارەیەوە پێگەی سكای سپۆرتی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی بایرن میونخ لەسەر خواستی هانزی فلیكی ڕاهێنەری یانەكە ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی نیوهاوس هەیە ودەیەێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیوهاوسی 23 ساڵ 40 ملیۆن یۆرۆیە.

لە كۆتایشدتا ئەو پێگەیە دەڵێت دەبێت یانەی بایرن میونخ كێبڕكێیەكی سەخت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بكات بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە لاوە.


PM:10:07:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری