ڤیدیۆ.. میلان له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا له سه‌ڵتیكی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له یارییه‌كی پڕگۆڵدا و به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ له سه‌ڵتیكی سكۆتله‌ندی برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی ئه‌وروپی وله كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م وله یارییه‌كی به‌هێزدا میلان میوانداری یانه‌ی سه‌ڵتیكی كرد، یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ له‌سودی میلان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی میلان كالهانۆگلۆ وكاستیخۆ وپیته‌رهاوجی وئیبراهیم دیاز له خوله‌كه‌كانی 24 و26 و50 و 82 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی سه‌ڵتیكیش ڕۆجیك و ئیدوارد له خوله‌كه‌كانی 7 و14 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی میلان بووه 10 خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه و سه‌ڵتیكیش ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه .
له یارییه‌كی تردا وله كۆمه‌ڵه‌ی 10 هه‌ردوو یانه‌ی تۆتنهام ولاسك به سیچ گۆڵ به‌رانبه‌ر بوون .
AM:12:09:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه