ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان له مانچسته‌ر یونایتدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له مانچسته‌ریونایتدی برده‌وه وسێ خاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م یانه‌ی پاریس سانجێرمان بووه میوانی مان یونایتد یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له سودی پاریس سانجێرمان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی پاریس سانجیرمان نیمار دوو گۆڵ و گۆڵه‌كه‌ی تریش ماركینۆس له خوله‌كه‌كانی 6 و69 و90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتدیش ماركۆس راشفۆرد له خوله‌كی 32 تۆماری كرد ، جێگه‌ی ئاماژه‌یه له خوله‌كی 70 فرێد له یانه‌ی مان یونایتد به كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان بوه نۆ خاڵ و له پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌ی دایه ومان یوناتیدیش به همان ڕێژه‌ی خاڵ وبه جیاواز گۆڵ له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
AM:01:03:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوه‌ته‌وه