ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و بایرن میونخ به گۆڵێك به‌رانبه‌ر بوون
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و بایرن میونخ به گۆڵێك به‌رانبه‌ر بوون.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بایرن میونخی كرد، یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات
گۆڵه‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ جواو فلێكس له‌خوله‌كی 26 تۆماری كرد و گۆڵی به‌رانبه‌ر بایرن میونخ تۆماس مۆله‌ر له خوله‌كی 86 به لێدانی سزا تۆماری كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ بووه شه‌ش خاڵ وله پله‌ی دووه‌مدایه‌و بایرن میونخیش به 13 خاڵ گه‌یشتۆته قۆناغی داهاتوو.
AM:12:56:02/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1436
جار خوێنراوه‌ته‌وه