‌وێنە.. كومان لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكە ئۆسەسۆنا ئاشكرا بوو

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئۆسەسۆنا ئاشكرا كرد.

بڕیارە سبەی یەكشەممە لە هەفتەی 11ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری ئۆسەسۆنا دەكات ویارییەكە كاتژمێر شەشی ئێوارە بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

لیستەكەی كومان گەڕانەوەی مێسی ئەستێرەی یانەكەی بەخۆوە بینیوە كە لە یارییەكەی دینامۆكیڤ پشووی وەرگرتبوو هاوكات سێرجیۆ بۆسكێتسیش گەڕاوەتەوە ، لە بەرامبەردا سێرجی رۆبێرتۆ وجیرارد پیكی لە لیستەكەدا نین بەهۆی پێكانەوە


PM:04:47:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌