چاوه‌ڕواننه‌كراو.. ڕیاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزیمه‌ی دیاری كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ڕه‌نسی وهێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی دیاری كردووه .
به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ئێستاوه بیر له جێگره‌وه‌ی بنزیمه ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتس مۆڵی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه چاویان له تواناكانی لۆكاكۆی به‌لجیكی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانه بۆ جێگه‌كه‌ی بنزیمه.
پێگه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌سته هه‌یه .
لۆكاكۆ ساڵی رابردوو له یانه‌ی مان یونایتده‌وه به‌رامبه‌ر 74 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده یانه‌ی ئینته‌رمیلان وگرێبه‌سته‌كه‌شی تا هاوینی 2024 درێژه‌ی هه‌یه.
PM:07:09:27/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5952
جار خوێنراوه‌ته‌وه