ڕیاڵ مه‌درید له‌م زستانه‌دا هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی زۆر گرنگ ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دایۆت ئۆبامیكانۆی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری لایبزیك ده‌دات وده‌یه‌وێت له داهاتوو بیكاته شوێنگره‌وه‌ی سێرجیۆ ڕامۆس .
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوو یانه‌ی لایبزیك گریچبه‌ستی ئه‌و به‌رگریكاره‌ی یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه ، به‌لاَم یانه‌ی شاهانه له‌م زستانه‌دا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی یانه‌كه پێیان وایه گرێبه‌ستی ئۆبامیكانۆ گرێبه‌ستێكی گه‌وره وگرنگ ده‌بێت .
جگه له ڕیاڵ مه‌درید یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ وبایرن میونخ و چه‌ندین یانه‌ی تر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن .
PM:02:45:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5040
جار خوێنراوه‌ته‌وه