ڤیدیۆ.. چێڵسی گه‌یشته قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته قۆناغی 16ی چامپینۆسلیگ پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ڕین به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك .
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌می چامپیۆنسلیگ وله كۆمه‌ڵه‌ی پێنج یانه‌ی چێڵسی بووه میوای یانه‌ی رین ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یانه‌ی چێڵسی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی چێڵسی كالوم هودسۆن ئۆدوی وجیرۆد له خوله‌كه‌كانی 22 و90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڕینیش له خوله‌كی 85 گیراسی تۆماری كرد .
له هه‌مان كۆمه‌ڵه یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی به هه‌مان ئه‌نجام و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی كرانسۆداری برده‌وه .
به‌و بردنه‌وه‌یه هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی به پله‌ی یه‌كه‌م و ئیشبیلیه به پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناغی 16 .
AM:01:42:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه