ڕیاڵ مه‌درید كێبڕكێی پاریس سانجێرمان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له كێبڕكێدایه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ گواستنه‌وه‌ی دایڤید ئالابای نه‌مسای و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخ.
ڕۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئینته رمیلان و یۆڤانتۆس له كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئالابا كشاونه‌ته‌وه و له ئێستادا ته‌نها كێبڕكێكه له نێوان ڕیاڵ مه‌درید و پاریس سانجێرماندایه .
ئالابا تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونخ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
AM:09:39:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3652
جار خوێنراوهتهوه