‌هەواڵێكی گرنگ لەسەر عوسمان دیمبیلی بڵاو دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

عوسمان دیمبیلی فەڕەنسی ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە لە ئێستادا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی  ئاشكرای كردووە  گرێبەستی دیمبیلی لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت و دەتوانێت بە ئازادی و بێ گەڕانەوە بۆ یانەكەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

سپۆرت باس لەوە دەكات كە بەرشەلۆنە هەوڵی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە داوە بەڵام دیمبلی بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە ئێستادا ڕەتكردۆتەوە .

دیمبیلی لەوەتەی لە پێكان گەڕاوەتەوە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتووە و ‌وەمەش وای لە یانەكە كردووە كە بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكەنەوە .




PM:07:22:19/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری