ڤیدیۆ.. بایرن میونخ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی كۆڵنی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونخ بووه میوانی كۆڵن ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یانه باڤارییه‌كه كۆتاییهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی بایرن میونخ تۆماس مۆله‌ر وسێرجی گنابری له خوله‌كه‌كانی13و 45 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی كۆڵن، دریكسلر له‌خوله‌كی 83 تۆماری كرد .
لای خۆشییه‌وه بوروسیادۆرتمۆند به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ئه‌رمینیابێفێڵدی برده‌وه .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 15 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و هه‌رچی دۆرتمۆنده به هه‌مان ڕێژه‌ی خاڵ وبه جیاوازی گۆڵ له پله‌ی دووه‌مدایه .
PM:07:38:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه