ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌نجامێكی گه‌وره له هویسكای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به یانه‌ی هویسكا هێنا .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دی ستیڤانۆی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی هویسكای كرد، یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سوی یانه‌ی شاهانه كۆتاییهات .
چوار گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ، كه‌ریم بنزیمه دوو گۆڵ ودوو گۆڵه‌كه‌ی تریش هازارد وڤالڤێردی له خوله‌كه‌كانی 40 و45 و54 و90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی هویسكای میوانیش دایڤید فیریرۆ له خوله‌كی 74 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 16 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه .
PM:05:59:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه