ڤیدیۆ.. لیسته‌رسیتی له ئه‌یك ئه‌سینای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیسته‌رسیتی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌یك ئه‌سینای برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی ئه‌وروپی و له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م یانه‌ی لیسته‌رسیتی بووه میوانی ئه‌یك ئه‌سینا ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی لیسته‌رسیتی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی لیسته‌رسیتی جیمی ڤاردی وحه‌مزه چۆردی له خوله‌كه‌كانی18 و39 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئه‌یسك ئه‌سیناش تانكفۆفیك له‌خوله‌كی 49 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیسته‌رسیتی بووه شه‌ش خاڵ وله پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه .
PM:11:20:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه