‌ڤیدیۆ.. بوروسیا دۆرتمۆند له‌ زینتی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ بوروسبادۆرتمۆند به‌ دو گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ زینتی‌ ڕوسی‌ برده‌وه‌ .

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا وله‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ شه‌شه‌م بوروسبادۆرتمۆند له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ زینتی‌ ڕوسی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵی‌ بێ وه‌لاَم له‌ سودی‌ دۆرتمۆند كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ دۆرتمۆرند جادۆن سانچۆ وئیرلینگ هالاند له‌ خوله‌كه‌كانی‌78 و90 تۆماریان كرد .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ دۆرتمۆند یه‌كه‌مین ساڵی‌ خاڵی‌ به‌ده‌ستهێنا وله‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌ وزینتیش هیچ خاڵێكی‌ نییه‌ .
 
له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی‌ لازیۆ وكلوپ بروج به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ر بوون 


AM:01:17:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری