ڤیدیۆ.. مانچسته‌ریونایتد به ئه‌نجامێكی گه‌وره له لایبزیكی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی به پێنج گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی لایبزیكی ئه‌ڵمانی برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری لایبزیكی كرد ، یارییه‌كه به پێن گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی شه‌یتانه سوره‌كان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی مان یونایتد، راشفۆرد سێ گۆڵ ودوو گۆڵه‌كه‌ی تریش گرینۆد ومارسیاڵ تۆماریان كرد له خوله‌كه‌كانی 21 و74 و78 و87 و90 .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه شه خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه و لایبزیكیش سێ خاڵی هه‌یه وله پله‌ی سێیه‌مدایه .
.
AM:01:11:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه