‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان یەكەمین سێ خاڵی بە دەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئیستەنبوڵ باشاك شەهیری توركی بردەوە .

لە جەولەی دووەمی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ولە كۆمەڵەی هەشتەم پاریس سانجێرمان بووە میوانی یانە توركییەكە ، یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سودی یانە پاریسییەكە كۆتاییهات ، گۆڵەكان مویس كین لە خولەكەكانی 64 و79 تۆماری كردن .

بەو بردنەوەیە پاریس سانجێرمان یەكەمین سێ خاڵی بە دەستهێنا


PM:11:19:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌