ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له دوا ساته‌كاندا له شكست ڕزگاری بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به زه‌حمه‌ت یه‌كسانبونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بوروسیامونشن گلادباخ تۆماركرد وبه دوو گۆڵ له‌گه‌ڵئه‌و یانه‌یه یه‌كسان بوو .
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می خولی یانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانی بوروسیامونشن گلادباخ ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات .
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ماركۆس تۆورام له خوله‌كه‌كانی 33 و 58 تۆماری كردن و دوو گۆڵه‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش كه‌ریم بنزیمه وكاسمیرۆ له خوله‌كه‌كانی 87 و90 تۆماری كردن .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید یه‌ك خاڵه‌و له پله‌ی چواره‌مدایه وبوروسیامونشنگلادباخیش دوو خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌مدایه
AM:01:12:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه