ڤیدیۆ.. ڕۆما لە یۆنگ بۆيزی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕۆما یەكەم بردنەوەی لە خولی ئەوروپی تۆماركرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یۆنگ بۆیزی سویسری بردەوە.
لە جەولەی یەكەمی خولی ئەوروپی ولە كۆمەڵەی یەكەم ڕۆما بووە میوانی یانەی یۆنگ بۆیز ، یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی ڕۆما كۆتاییهات .
گۆڵەكانی ڕۆما برۆنۆ پیرێز وكۆمبولا لە خولەكەكانی 69 و 74 تۆماریان كرد وتاكە گۆڵەكەی یۆنگ بۆیزیش نسامی لەخولەكی 14 بە لێدانی سزا تۆماری كرد .
بەمشێوەیە ڕۆم یەكەم سێ خاڵی لە كۆمەڵەكەی كۆكردەوە .
PM:11:21:22/10/2020
ئهم بابهته 1096
جار خوێنراوهتهوه