چاوەڕواننەكراو.. دوور لە ڕیاڵ مەدرید مباپێ بە یانەیەكی تر سەرسامە
وێستگە سپۆرت-
بەشێكی زۆر لە میدیاكانی فەڕەنسا ناوی كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بە یانەی لیڤەرپوڵەوە دەبەستنەوە .
ماوەیەكی زۆرە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی مباپێ دەدات و خودی یاریزانەكەش لە ماوەی ڕابردوودا ئارەزووی خۆی بۆ یاریكردن بە درێسی ڕیاڵ مەدریدە نیشانداوە .
میدیاكانی فەڕەنسا لە نوێترین هەواڵدا باس لەوە دەكەن كە مباپێ بە شێوازی یاریكردنی یۆرگن كلوپ سەرسامە وپێی وایە ئاستی لەگەڵ ئەو یانەیە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت .
تەنها كێشە لەبەردەم لیڤەرپوڵ نرخی زۆری یاریزانەكە وموچەكەیەتی كە 25 ملیۆن پاوەندی ساڵانە لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەردەگرێت وئەمەش كارەكە قورس دەكات .
PM:05:21:21/10/2020
ئهم بابهته 7624
جار خوێنراوهتهوه