پێش كلاسیكۆ هه‌واڵێكی خۆش گه‌یشته هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
پێش یاری كلاسیكۆ هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت ئه‌ویش ئاماده‌بونی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی تیپه‌كه‌یه له یارییه‌كه‌دا .
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه كاتژمێری پێنجی ئێواره به كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بكات و هه‌فته‌ی پێشووش رامۆس توشی پێكان هات له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر قادش .
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڕامۆس ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانی ئه‌نجامداوه و هیچ جۆره پێكانێكی نه‌ماوه وئاماده‌یه بۆ یاری كلاسیكۆ .
PM:08:41:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه