له كۆتایدا زیدان گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی هه‌ڵكرد
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گڵۆپی سه‌وز بۆ لوكا یۆڤیجی سڕبی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یه هه‌ڵده‌كات تا ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا به خواستن یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت .
ڕۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زیدان ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری لوكا یۆڤیجی سڕبین به خواستن و ده‌بێت تا دووشه‌ممه داهاتوو گرێبه‌سته‌كه یه‌كلایی ببێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌لێت یۆڤیجیش ئاره‌زوو ده‌كات كه یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت له پێناو خوله‌كی زیاتر یاریكردندا .
AM:11:08:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5404
جار خوێنراوه‌ته‌وه