ڕیاڵ مه‌درید زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید زه‌به‌رێكی توندی به‌ركه‌وت و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له تواناكانی تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت.
كروس له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتس پێش ته‌واوبونی تایمی یه‌كه‌م دووچاری پێكان هات وپاش پشكنین ده‌ركه‌وت كه له ماسوه‌كه‌كانی قاچی چه‌پیدا دووچاری پێكان هاتووه .
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌م پێكانه‌ی كروس پێویستی به 10 بۆ 14 ڕۆژ هه‌یه تا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه.
به‌مه‌ش كروس به ئه‌گه‌رێكی زۆر بۆ دوو یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤانتی وبه‌له‌دوه‌لید ناتوانێت یاری بكات.
PM:03:42:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوه‌ته‌وه