ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی بۆ دووه‌مجار له مێژوویدا پاش بردنه‌وه‌ی له ئیشبیلیه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك .
له یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخ و ئیشبیلیه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه ، له تایمی یه‌كه‌مدا وله‌خوله‌كی 13 لۆكاس ئۆكامبۆس گۆڵێكی بۆ ئیشبیلیه تۆماركرد و له‌خوله‌كی 34 گۆرتێسكا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بایرن میونخ یه‌كسان كرده‌وه وتایمی یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه كۆتاییهات .
تایمی دووه‌م هیچ تیپێكیان نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن ئه‌گه‌رچی لیڤاندۆڤسكی گۆڵێكی تۆماركرد به‌لاَم ڤار گۆڵه‌كه ڕه‌تكرده‌وه وبه ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ دووتایمی زیادكراو برد و تێیداو له‌خوله‌كی 104 خافی مارتینێز گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ بایرن میونخ تۆماركرد و بۆ دووه‌مین جار له‌مێژوودا نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا .
AM:12:44:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1632
جار خوێنراوه‌ته‌وه