‌وردەكاری گرێبەستەكەی سوارێز لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕۆشتنی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای وهێرشبەری یانەكەی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕاگەیاند . 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە كە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید گەیشتونەتە ڕێكەوتن و بە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییەیان بە ڕۆخی بلانكۆس فرۆشتووە . 

هەر لە بەیاننامەكەدا یانە كەتەلۆنییەكە هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو یاریزانە خواستووە لە ئەركی داهاتووی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ  وسوپاسی ئەو خزمەتانەشی كردووە كە لە ماوەی ڕابردو سوارێز بە یانەكە كردویەتی .

بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوارێز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ماڵئاوای لە یانەكەی بكات
سوارێز ساڵی 2014 لە یانەی لیڤەرپوڵەوە ڕویكردە یانەی بەرشەلۆنە ولە ماوەی شەش ساڵی یاریكردنی بە درێسی ئەو یانەیە توانی 13 نازناو بباتەوە . 


AM:11:15:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌