ڤیدیۆ.. به هاتریكی هاڤێرتز چێڵسی گه‌یشته قۆناغی چواره‌می جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی له یاریگای خۆی به شه‌ش گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی بارنسلی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را .
له قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێڵسی له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی بارنسلی كرد ، یارییه‌كه به شه‌ش گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی چێڵسی كۆتاییهات كه كای هاڤێرتزی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌كه‌ی توانی هاتریك تۆمار بكات له خوله‌كه‌كانی 28 و55 و 65 و سێ گۆڵه‌كه‌ی تریش تامی ئه‌براهام و باركلی وجیرۆد له خوله‌كه‌كانی 19 و49 و83 تۆماریان كرد و گه‌یشتنه قۆناغی چواره‌می جامه‌كه .
AM:12:02:24/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه