فه‌رمی.. یوفا ناوی سێ پاڵێورای بۆ باشترین یاریزانی ئه‌وروپا دیاری كرد
وێستگە سپۆرت-
به فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناوی سێ یاریزانی دیاری كرد وه‌كو پاڵوراو بۆ بون به باشترین یاریزانی ئه‌وروپای ساڵی 2020
له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناوی هه‌ریه‌كه له لیڤاندۆڤسكی ومانیۆل نۆیه‌ر له بایرن میونخ و كیڤن دی بڕۆینی ئه‌ستێره‌ی مان سیتی دیاری كردوه وه‌كو پاڵوێراو بۆ باشترین یاریزانی ئه‌وروپای 2020.
رۆژی یه‌كی مانگی 10 لەگەڵ راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێ، ناوی براوەی ئەو خەڵاتە ئاشکرا دەکرێت، زۆرینەی پێشبینییەکانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن كه لیڤاندۆڤسکی هێرشبه‌ری یانه باڤاریه‌كه ده‌بێته براوه‌ی خه‌لاَته‌كه ، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی رابردوودا پێشکێشیکرد و بووە گۆڵکاری، خولی ئەڵمانیا، جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنسلیگ و رۆڵێکی گەورەی لە بردنەوەی ئەو سێ نازناوە لەگەڵ یانەکە گێڕا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه وەرزی رابردوو،ڤان دایکی هۆڵندی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول ئەو خەڵاتەی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئەوەی بەسەر هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی به‌رشه‌لۆنه و و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس سەرکەوت.
PM:02:14:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه