ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی له وڵفرهامتۆنی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له وڵفرهامتۆنی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بووه میوانی وڵفرهامتۆن ، له تایمی یه‌كه‌مدا و له‌خوله‌كی 20 دی برۆین گۆڵی یه‌كه‌می به لێدانی سزا بۆ سیتی تۆماركرد و له‌خوله‌كی 32 فیڵ فۆدین گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 78 ره‌ئول خیمینێز تاكه گۆڵه‌كه‌ی وڵفرهامتۆنی تۆماركرد له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌شدا گابرێل خیسۆس گۆڵی سیچیه‌می بۆ سیتی زیادكرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
AM:12:21:22/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه