ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵ تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئیتاڵی تۆماركرد و به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سامپه‌دۆریای برده‌وه .
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سامپه‌دۆریای كرد ، یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌سودی خانمه پیره‌كه كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس كۆلۆسیفسكی وبۆنۆچی وكریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له خوله‌كه‌كانی 13 و78 و88 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه یۆڤانتۆس بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین سێ خاڵی وه‌رزی ئه‌مساڵ.
AM:12:20:21/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه