فه‌رمی.. ئارسیناڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ویلیان ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵی له‌نده‌نی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ویلیانی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵی واژووكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ئارسیناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به گرێبه‌ستێكی ئازاد وبۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ویلیانی به‌ڕازیلی واژووكردووه واته تا هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ تۆپچییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و درێسی ژماره 12 ده‌پۆشێت .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی ئارسیناڵ باسی موچه‌ی یاریزانه‌كه‌ی نه‌كردووه ،به‌لاَم به پێی سه‌رچاوه‌كان موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ویلیان 150 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه ده‌بێت .
ویلیان له ساڵی 2013 له یانه‌ی ئانجیه‌ی ڕوسیه‌و به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن پاوه‌ند ڕویكرده چێڵسی وله‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش دوو جار خولی ئینگلیزی ویه‌ك جار جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را و خولی ئه‌وروپی بردۆته‌وه و 3339 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه و63 گۆڵی تۆماركردووه و56 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه .
PM:02:58:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1684
جار خوێنراوه‌ته‌وه