ڤیدیۆ.. لایبزیك له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنس لیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لایزبیك به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی لایبزیك ڕووبه‌ڕووی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بوه‌وه ، تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه‌خاوێنی كۆتایی هات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 50 ئۆلۆمۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ لایبزیك تۆماركرد و له خوله‌كی 71 جواو فلێكس به لێدانی سزا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماركرده‌وه ، یارییه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی له‌خوله‌كی 88 تایله‌ر ئاده‌مس گۆڵی دووه‌می بۆ لایزبیك تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه لایزبیك گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی وله‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌بێته‌وه .
AM:12:21:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه