ڤیدیۆ.. بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كی مێسی هانده‌رانی نیگه‌ران كردووه
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی گرته‌ی ساتی گه‌یشتنی مێسی به ولاَتی پورتوگالی بلاَو كردۆته‌وه و ئه‌و یاریزانه به ڕۆشتنه‌كه‌یه‌وه دیاره كه ئازار له قاچیدا هه‌یه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا مێسی دووچاری پێكانێك هات له قاچی چه‌پیدا و به‌لاَم له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به ئاسایی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ڕاهێنانه‌كانی ئه‌نجامداوه .
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینه دۆخی قاچی زۆر باش نییه ووه‌كو پێویست له‌سه‌ری ناڕوات .
هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و بایرن میونخ له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان شه‌وی هه‌ینی كاتژمێر 10 ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
PM:08:17:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه