كاردانه‌وه‌ی گاسپیرینی پاش شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان
وێستگە سپۆرت-
گاسپیرینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌نتا جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌ست به بێ هیوای ده‌كه‌ین به شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان چونكه به ته‌واوی نزیك بوین له سه‌ركه‌وتن .
له پاش شكسته‌كیان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گاسپیرینی وتی: به داخه‌وه هانده‌رانمان چاوه‌ڕێ گێڕانی ئاهه‌نگ بوون ، به‌ڵام تۆماركردنی ئه‌و دوو گۆڵه له خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا ئاهه‌نگه‌كه‌ی له ئێمه تێكدا .
گاسپیرینی وتیشی زۆر نزیك بوین له تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن و هه‌ست به بێ هيوای ده‌كه‌ین .
له كۆتایشدا گاسپیرینی وتی: وه‌رزێكی نمونه‌ییمان پێشكه‌ش كرد و به‌رامبه‌ر یه‌كێك له باشترین یانه‌كان ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌شكرد و سوپاسی ته‌واوی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م كه به ته‌واوی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان له نێو یاریگادا .
AM:10:56:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه