ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان له دوا خوله‌كه‌كاندا شكستی به ئه‌تله‌نتا هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له دوا خوله‌كه‌كاندا شكستی به یانه‌ی ئه‌تله‌نتا هێنا و گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕووی به‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا بوه‌وه ، له تایمی یه‌كه‌مدا وله‌خوله‌كی 26 بازالیچ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئه‌تله‌نتا تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 90 ماركۆس كۆریا گۆڵی یه‌كسانی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد و دوای یه‌ك خوله‌ك مۆتینگ توانی گۆڵی دووه‌می یانه پاریسییه‌كه تۆمار بكات و یانه‌كه‌ی گه‌یانده نیوه‌ی كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان لایبزیك و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌بنه‌وه.
AM:10:38:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه