ڕیاڵ مه‌درید نرخی ئیسكۆی بۆ یۆڤانتۆس دیاری كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نرخی ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس.
پاش ئه‌وه‌ی بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس پێرلۆی ئیتاڵی ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ نیشانداوه .
پێگه‌ی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نرخی ئیسكۆی بۆ خانمه پیره‌كه دیاری كردووه و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت .
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات له ئه‌گه‌ری ڕازیبونی یۆڤانتۆس به‌م بڕیاره‌ی ڕیاڵ مه‌درید دیاری كردووه ، یانه ئیتاڵییه‌كه ئاماده‌یه موچه‌ی حه‌وت ملیۆن یۆرۆی سالاَنهی پێبدات .
PM:02:55:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوهتهوه