فه‌رمی.. یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كردووه كه یه‌كێك له یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه‌پشكنیان بۆ نۆ یاریزانی نوێ وئه‌وانه كردووه كه به خواستن له یانه‌كانی تر بوون و ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و یاریزانانه توشی ڤایرۆسه‌كه بووه ، بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه دۆرخی یاریزانه‌كه‌یان زۆر باشه وهیچ نیشانه‌یه‌كی پێوه نییه وله ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئه‌و یاریزانه به یاریزانانی یانه‌كه‌وه به‌رشه‌لۆنه ده‌ڵێت ئه‌و یاریزانه‌ی كه توشی ڤایرۆسه‌كه بووه هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیمی یه‌كه‌م نه‌بووه .
PM:01:24:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه