ئاگادارن ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌نتا چی به نیمار ده‌ڵێت
وێستگە سپۆرت-
گاسپیرینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌نتا دڵنیاییه له به‌هێزی تیپه‌كه‌ی له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت نیمار ناچار ده‌كه‌ین كه به‌رگری بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت گاسپیریی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌نتا وتی: تیپه‌كه‌مان له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا شكست ناهێنێت، به‌ڵكو یان ده‌به‌ینه‌وه یان وانیه‌كی نوێ وه‌رده‌گرین .
گاسپیرینی ده‌شڵێت: هیچ ترسێكمان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پاریس نییه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به شێوازی خۆمان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین
له كۆتایشدا گاسپیرینی ده‌ڵێت نیمار مه‌ترسییه بۆ هه‌موو یانه‌یه‌ك ، به‌ڵام ئێمه واده‌كه‌ین كه ئه‌و به‌رگریكاری بكات به ئه‌نجامدانی هێرشه زۆره‌كانمان .
AM:11:03:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه