ڤیدیۆ.. ئیشبیلیه گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی یۆرۆ لیگ و ڕووبه‌رووی مانچسته‌ریونایتد ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئیشبیلیه به تاكه گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له وڵفرهامتۆنی برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی یۆرۆپالیگ .
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یۆرۆپالیگ هه‌ردوو یانه‌ی وڵفرهامتۆنی ئینلگیزی و ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربونه‌وه .
له تایمی یه‌كه‌مدا لێدانێكی سزا بۆ یانه‌ی ئینگلیزیه‌كه دروست بوو به‌ڵام ڕه‌ئول خینمینێز سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جێبه‌جێكردنیدا .
له تایمی دووه‌مدا و له‌خوله‌كی 88 لوكاس ئۆكامپۆس تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی بۆ ئیشبیلیه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه ئیشبیلیه گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه و له‌و قۆناغیشدا له 16ی مانگ ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ریونایتد ده‌بێته‌وه .
AM:10:38:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه