فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی مۆدریجی دیاری كرد
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید مارتن ئۆدیگاری نەرویجی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی گەڕانەوە یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو وەكو شوێنگرەوەیەك بۆ لوكا مۆدریجی كرواتی و ئەستێرەی یانەكە.
یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرای كردووە بە فەرمانی زیدان بەندی گەڕانەوەی ئۆدیگارد بۆ یانەكە كاراكراوەتەوە و ئەو ڕاهێنەرە فەڕەنسییە دەیەوێت بیكاتە جێگرەوەی مۆدریج لە هێڵی ناوەندی یانەكەیدا .
ئۆدیگارد وەزی ڕابردوو ئاستێكی بەرزی لەگەڵ سۆسبداد پێشكەشكرد و توانی حەوت گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات جگە لە دروستكردنی شەش گۆڵ بۆ هاوڕێكانی .
جێگەی ئاماژەیە یانەی ڕیاڵ سۆسدیداد ئەم بڕیارەی بە سەرسوڕمانێكی گەورەوە وەرگرتووە چونكە یانەكە پشتی زۆری بە ئۆدیگارد قایم بوو بۆ دەستپێكی وەرزی نوێ و بەردەوام بوون لەگەڵیان .
PM:10:40:11/08/2020
ئهم بابهته 6860
جار خوێنراوهتهوه