‌چێڵسی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی

وێستگە سپۆرت-

یانەی چێڵسی پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە كردووە بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی ڤینسیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی وئەستێرەی یانە ئیسپانییەكە 

ڕۆژنامەی ئاسی نزیكی یانەی شاهانە جەختدەكاتەوە  كە یانەی چێڵسی لەندەنی پەیوەندی بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ گواستنەوەی ڤینیسۆس جۆنیۆر بۆ یاریگای ستامفۆرد بریدج.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی داوای ڕوونكردنەوەیان لە بەرپرسانی یانەی شاهانە كردووە سەبارەت بە ئەگەری دەستبەرداربون لە تواناكانی ڤینیسیۆس لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

جێگەی ئاماژەیە گرێبەستی ڤینیسیۆس لە هاوینی 2025 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید كۆتایی دێت .



PM:09:57:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌