‌فەرمی.. ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەكی بوو

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یانەی ڤیاڕیاڵ گواستنەوەی تاكیفوسا كۆبۆی ژاپۆنی  وئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڤیاڕیاڵ ئاماژەی بەوەكردووە كە سەركەوتوو بووە لە گواستنەوەی كۆبۆی ژاپۆنی و ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە خواستن  وبۆ یەك وەرز .

گواستنەوەی كۆبۆ لە لایەن ڤیاریاڵەوە دوای ئەو ئاستە بەرزە دێـ كە یاریزانەكە هاورێ لەگەڵ یانەی ریاڵ مایۆركا لە وەرزی رابردوو پێشكەشیكرد، كە لەگەڵ ئەو یانەیەش بە شێوەی خواستن یاری دەكرد.

جێگەی ئاماژەیە كۆبۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ مایۆركا بەشداری 36 یاری كرد و لە نۆ گۆڵدا بەشداری كرد، بە جۆرێك 4 گۆڵی تۆماركرد و 5 تۆپی یەكلاكەرەوەشی دا بە هاورێكای.


PM:12:49:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 7016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌