به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ریك گارسیای به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌دات .
ئه‌ریك گارسیا پیچشتر له ڕیزی لاوانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاری كردووه پێش ئه‌وه‌ی له 2018 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌رسیتییه‌وه بكات .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زوویه‌كی بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌یه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا .
پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه داوه و نایه‌وێت زیاتر له 15 ملیۆن یۆرۆ له گێڕانه‌وه‌ی گارسیا خه‌رج بكات ، به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوای 23 ملیۆن یۆرۆ له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات و ئه‌مه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی په‌ك خستووه .
AM:10:52:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5968
جار خوێنراوه‌ته‌وه