ڕۆژنامه‌ی ئاس : كیكی سیتین به‌شداری به‌م ئه‌ستێره‌یه ناكات به‌رامبه‌ر بایرن میونخ
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونخ له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پالڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پشت به تواناكانی ئیڤان راكیتیچی كرواتی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی نابه‌ستێت .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كیكی سیتین ڕاكیتیچ له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی داده‌نێت به‌رامبه‌ر بایرن میونخ.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌شڵێت: پاش ئه‌و ئاسته خراپه‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی پێشكه‌شی كردووه كیكی سیتین ئه‌م بڕیاره‌ی به‌سه‌ر ڕاكیتیچ داوه .
AM:10:41:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2808
جار خوێنراوه‌ته‌وه