ڤیدیۆ.. مانچسته‌ریونایتد له كۆبنهاگنی برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌وروپی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به زه‌حمه‌ت و به تاكه گۆڵێك له كۆبنهاگنی دانیماركی برده‌وه و گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌وروپی .
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی ئه‌وروپی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ڕووبه‌ڕووی كۆبنهاگن بوه‌وه.
له 90 خوله‌كی ئاسایی یارییه‌كه‌دا هیچ یانه‌یه‌كیان نه‌گه‌یشتنه گۆڵی یه‌كتر و بێ گۆڵ كۆتاییهات .به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ دوو تایمی زیادكراو برد وتێیدا له‌خوله‌كی 95 برۆنۆ فێرناندز به لێدانی سزا تاكه گۆڵی مانچسته‌ریونایتدی تۆماركرد ویانه‌كه‌ی گه‌یانده نیوه‌ی كۆتایی .
AM:01:12:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه