فه‌رمی.. لیڤه‌رپوڵ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی ئه‌نجامدا و بۆندی له‌گه‌ڵ كۆستاس تسیمیكاسی یۆنانی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆس واژوو كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاشكرای كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانی گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ تسیمیكاسی به‌رگریكاری 24 ساڵی ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ باسی بڕی گرێبه‌سته‌كه و ماوه‌كه‌ی نه‌كردووه ته‌نها نوسیوبیه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كردووه وسه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێت ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر 13 ملیۆن یۆرۆ ڕویكردۆته لیڤه‌رپوڵ .
AM:12:24:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه