پێرلۆ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی دیاری كرد پاش وه‌رگرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤانتۆس
وێستگە سپۆرت-
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس ماوریسیۆ ساری له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دوورخسیته‌وه وله شوێنی ئه‌ویش پیرلۆی یاریزانی پێشووی تیپه‌كه‌ی كرده راهێنه‌ر، ئه‌و ڕاهیبَنه‌ره نوێیه یه‌كه‌م گرێبه‌ی هاوینه بۆ یانه‌كه‌ی دیاری ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پیرلۆ داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه به جدی له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ساندرۆ تۆنالی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بریشیا بده‌ن كه پیرلۆی نوێ ناسراوه .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه پیرلۆ یه‌كه‌م ئامانجی خۆی به گواستنه‌وه‌ی تۆنالی ده‌سپێكردووه ئه‌گه‌رچی گواستنه‌وه‌ی هێنده ئاسان نابێت و چه‌ندین یانه‌ی تریش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
PM:02:04:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5336
جار خوێنراوه‌ته‌وه