ڤیدیۆ..بایرن میونخ به ئه‌نجامێكی گه‌وره له چێڵسی برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی چێڵسی برده‌وه‌وه و به كۆی هه‌ردو یاری چوون وگه‌ڕانه‌وه به حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی .
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی بایرن میونخ له یاریگای ئالیانز ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی چێڵسی كرد ، یاری چوون بایر میونخ له نێو خاكی له‌نده‌ن سێ گۆڵی له‌سه‌ر یانه له‌نده‌نییه‌كه تۆمار كردبوو .
یاری گه‌ڕانه‌وه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات ، گۆڵه‌كانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ وئیڤان پریسیج و تۆلیسیۆ له خوله‌كه‌كانی 10 و24 و 76 و 83 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی چێڵسیش تامی ئه‌براهام له خوله‌كی 44 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه‌ی بایرن میوخ گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا له شه‌وی هه‌ینی كاتژمێر 10 له یارییه‌كی به‌هێزدا ڕووبه‌ڕووی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته‌وه .
AM:01:06:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه