ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پاش بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ناپۆلی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له‌سه‌ر یاریگای كامپنۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری یانه‌ی ناپۆلی كرد ، له یاری چوون هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
یارییه‌كه به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات، گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه لینگلێت و مێسی وسوارێز تۆماریان كرد له خوله‌كه‌كانی 10 و23 و 46 دا و تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلیش لۆرینزۆ ئینسینی له خوله‌كی 50 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته قۆناغی چاره‌كی كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونخ ده‌بێته‌وه كه له‌سه‌ر حسابی چێڵسی گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .
AM:12:52:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه