كاردانه‌وه‌ی زیدان و گواردیۆلا پاش یارییه‌كه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدان سوپاسی یاریزانه‌كانی ده‌كات و د‌ڵێت شانازییان پێوه ده‌كه‌م و پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتیش دان به وه دا ده‌نێت كه هه‌ڵه‌ی یاریزانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید وای كرد ئه‌وان براوه بن .
له پاش یارییه‌كه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زیدان وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شكستمان هێنا به‌لاَم شانازی به یاریزانه‌كانمه‌وه ده‌كه‌م كه ئاستێكی به‌رزییان پێشكه‌ش كرد .
سه‌باره ت به پێكهاته‌كه‌ش زیدان وتی: من خۆم ڕاهێنه‌رم و ده‌زانم به چ یاریزانێكه‌وه یاری ده‌كه‌م له‌سه‌ره‌تا یارییه‌وه ، ئه‌وه‌ی ڕویدا به‌شێكه له تۆپی پێی و پێویسته قبوڵی بكه‌ین .
له لای خۆشییه‌وه گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی وتی:دان به‌وه دا ده‌نێم كه هه‌ڵه‌ی یاریزانی به‌رامبه‌ر وای كرد ئێمه گۆڵ تۆماربكه‌ین ،ڕاستی هه‌لی زۆرمان دروست كرد به‌لاَم گۆڵكردن ئاسان نه‌بوو .
گواردیۆلا وتی زۆر خۆشحاڵم و بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ پێویسته له ڕیاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه ببه‌یته‌وه.
PM:01:17:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه