زیدان لیستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ یارییه‌كه‌ی مانچسته‌رسیتی راگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕاگهواند كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 10ی شه‌و ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه .
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زیدان گاریس بێڵ و جه‌یمس ڕۆدرێگیزی له لیسته‌كه دوورخستۆته‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌كه به‌هۆكاری جیا جیا .
لیستی یاریزانه‌كانی یانه‌ی شاهانه بۆ یارییه‌كه‌ی مانچسته‌رسیتی به‌مشێوه‌یه‌یه
گۆڵچی: كۆراتوا ، ئاریۆلا ، التوبی
هێڵی به‌رگری: كارفاخال ، میلیتاو ، ڕامۆس ، ناچۆ ، مارسیلۆ ، مێندی ، خافی مارتینێز
هێڵی ناوه‌ند: كروس ، لوكا مۆدریج ، كاسمیرۆ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ
هێڵی پێشه‌وه: هازارد ، بنزیمه ، فاسكێز ، یۆڤیج ، ئه‌سینسیۆ ، ئیبرلهیم دیاز ، ڤینسیسیۆس ، ڕۆدریگۆ
دوورخستنه‌وه‌ی گاریس بێڵ له كاتێكدایه كه هه‌مووان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد زیدان پشت به‌و یاریزانه ببه‌ستێت
PM:08:57:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوهتهوه